دوای چه‌ند رۆژێك له دیارنه‌مانی، ته‌رمی نیپاڵییه‌ك دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای چه‌ند رۆژێك له دیارنه‌مانی، ته‌رمی نیپاڵییه‌ك له شاری هه‌ولێر دۆزرایه‌وه، به‌رگریی شارستانیی قه‌زای خه‌بات-یش ده‌ڵێت: "بۆ ماسیگرتن چووه‌ته سه‌ر زێی گه‌وره و خنكاوه".
له‌وباره‌وه ئامانج محه‌مه‌د، ئه‌فسه‌ر له به‌رگریی شارستانیی قه‌زای خه‌بات رایگه‌یاند كه ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه هاوڵاتییه‌كی نیپاڵی به مه‌به‌ستی ماسیگرتن چووه‌ته سه‌ر زێی گه‌وره و خنكاوه.
ئامانج محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه ناوی میلان ماگارایه، ته‌مه‌نی 35 ساڵه و دانیشتووی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێربوو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌سه له كۆمپانیایه‌كی نزیك ئه‌و شوێنه كاری كردووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره راشیگه‌یاند كه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گوندی به‌نێنانس ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
راشیگه‌یاند كه لە ئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە تا رێكاره یاساییه‌كان ته‌واو بكرێن.
PM:03:05:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت