شاره‌وانی سلێمانی له باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران زانیاری نوێ ده‌دات
وێستگه‌نیوزـ
سه‌رده‌شت ره‌فیق، وتەبێژى سه‌رۆكایه‌تی شارەوانیى سلێمانى ده‌ڵێت، 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوى ئامادە دەکرێت بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەرانى شارستانی.
زەردەشت رەفیق، به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: "سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمی تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و تەواوکردنی رێکارەکانی ئیفرازی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، کۆبووەوە".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی روونیشكرده‌وه، "شارەوانیى سلێمانى 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوى دابیندەکات، سەرۆکى شارەوانیش داواى کرد پڕۆسەى جیاکردنەوەى زەوییەکان پەلەى تیادا بکرێت".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، لەناو ماستەرپلانى سلێمانى، زەوى پێویست هەیە بۆ دابەشکردنى بەسەر فەرمانبەرانى شارستانیدا.
بەگوێرەى نوسراوى سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ژمارە 242 کە لەبەروارى 27ى ئازارى ئەمساڵدا دەرکرا، بڕیاردرا هەموو ئەو فەرمانبەرانەى سوومەند نەبوون زەوی 200 مەتریان پێ دەدرێت.
PM:02:00:07/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 3876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت