كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری بارینی پروشكه‌ باران هه‌یه‌


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما ده‌ست به‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت، سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری پروشكه‌ باران هه‌یه‌ له‌ باكوری هه‌رێم.


به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کشانەوەى خۆڵبارینى شارى سلێمانى. ده‌شڵێت، پلەکانی گەرما بە یه‌ك بۆ سێ نزم دەبێتەوە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 8ی ته‌مموز، كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌كردووه‌، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچەکانى باکورى هەرێم نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنورییەکانى باکووری هەرێم.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42  

سلێمانی: 38  

دهۆک: 38

کەرکوک: 43

هەڵەبجە: 41

زاخۆ: 38

سۆران: 39

حاجی ئۆمەران: 27

گەرمیان: 44


AM:10:28:07/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت