قایمقامی پێنجوێن دهستلهكار دهكێشێتهوه: کەسێکی دیکە بێتە شوێنەکەم، بەڵکو دەرگایەکی دیکە لەسەر پێنجوێن بکرێتەوە
وێستگه نیوزـ
زانا رەحمان، ماوەی 10 ساڵە و لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان قایمقامی پێنجوێنە و ناوبراو نامەی دەستلەکارکێشانەوەی رادەستی پارێزگاری سلێمانی کردوهو ئهویش نامەکەی بۆ وەزارەتی ناوخۆی بۆ پهسهندكردن ناردووە.
زانا رەحمان، بە كهناڵی رووداوی وتوه، دوای مانگی نیسانی ئەم ساڵ، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی داوەتە پارێزگاری سلێمانی و بزوتنەوەی گۆڕان، وهك خۆشی دهڵێت: رێکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی لە پارێزگا کۆتاییهاتووە و نامەکەی نێردراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوەکو رەزامەندی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی بدەن.
لەبارەی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی، زانا رەحمان وتی "هۆکارەکەی ئەوەیە 10 ساڵە لەوێم. هۆکارێکی دیکەش ئەوەیە دەمەوێت کەسێکی دیکە بە رۆح و بەرنامەی تازەوە (بێتە شوێنەکەم)، بەڵکو دەرگایەکی دیکە لەسەر پێنجوێن بکرێتەوە."
وتیشی: "بزوتنەوەی گۆڕان زۆر پێداگیریی کرد، کە وازنەهێنم و تا ئەمڕۆش پێداگر بوون.'' بەڵام بهوتهی خۆی، سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی، بهڵام تا ئەوکاتەی فەرمانی وەزاری دەردەچێت، لەکارەکەی بەردەوام دەبێت.
PM:10:00:06/07/2024
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت