مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی شاری سلێمانی ساز كردوه، كه‌ناڵی كوردستان24یش ده‌ڵێت كه سبه‌ی شه‌وی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و گفتوگۆیه په‌خش ده‌كات.
وه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ئاشكرایكردوه، بریاره گفتوگۆكه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كاتژمێر 9ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه، 7ی ته‌ممووزی 2024، په‌خش بكرێت و كه‌ناڵی كوردستان24یش به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه په‌خش بكات.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه، مه‌سرور بارزانی له گفتوگۆیه‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندان پرس له‌وانه‌یش پرسی "هه‌ژماری من" و "به وردی و بایه‌خه‌وه گوێ له خواست، داواكاریی، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێت و وه‌ڵامی پێویستیان ده‌داته‌وه."
PM:08:37:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت