حكومه‌تی هه‌رێم پشووی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (7 ی ته‌ممووزی 2024)، له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچییه‌وه پشووی فه‌رمی ده‌بێت".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ده‌ڵێت: "هاوكات تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌رده‌وام ده‌بن و به هۆی پشووه‌وه ناوه‌ستن".
راشیگه‌یاندووه كه ڕۆژی دووشه‌ممه (8 ی ته‌ممووزی 2024)، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا فه‌رمییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
AM:10:04:06/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت