به‌تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن كه‌سێك ده‌ستگیركرا


وێستگه‌نیوزـ

لەسەر سکاڵاکی هاووڵاتییەک و بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بۆ ئەنجامدانی کاری نەشیاو پۆلیسی راپەڕین کەسێکی دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاووڵاتییەك سەردانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کرد، بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵاکە بە وتەی خۆی لە لایەن کەسێکی نەناسراو کە خۆی بە کارمەندی پۆلیس و ئاسایش ناساندووە و هەڕەشەی لێکردووە و داوای کاری نەشیاو لێ کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخرا بڕیاری دادوەر بە دەستهات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری نادیار دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی ورد بە هاوکاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانرا تۆمەتبار بەناوی (أ. م. ب) دەستگیر بکرێت، بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی گڵەزەرد دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا.

ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی نا بە تاوانەکەیدا، دادوەر بڕیاری دا بە راگرتنی تۆماتباری ناوبراو بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێراقی لیکۆڵینەوە بەردەوامە.


PM:11:24:05/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت