ناوبراو داواکراو بووە بەماددەی ( ٤٥٦ )لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بە ماددەی ( ٢ )لە یاسای ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر لە دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکراوە، تۆمەتبارە بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی، بەمەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان و نانەوەی پشێوی.
پێشتر عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی پهیامێكی لهسهر دهستگیركردنهكهی بڵاوكردهوهو وتبوی، کاتژمێر چواری بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنم بە فڕۆکەخانەی سلێمانی ھێزێکی زۆری سوات ھاتن و داوایان لێ کردم کەفەرمان یان پێ کراوە لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم.
سەراوی لە پهیامهكهیدا دەڵێت: بێ ئەوەی بزانم بۆ و لەپایی چی و بەفەرمانی کێ و وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەون یان بۆ ئامادە کردوم، لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام.
عەتا سەراوی نوسیویەتی، دەمەوێ چاک بزانن یەکێتی ھی ئێمەیەو ئەوانەی دەیانەوێت لەیەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین و بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێت لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی یەکێتییە بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: داوا لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەم، تکایە من ئامادەیی ڕووبەڕووبونەوەی ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمە کەبۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن ،بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن .
ئهو ئهندامهی پێشووی سهركردایهتیی یهكێتی تكای كردوهو دهڵێت: "تکایە ئەمە ڕانەگرن، دەرئەنجام کێ لەپشتئەم بێڕێزییەوە بێت، بێ باج نابێت لێی دەربچێ، دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەرییەتانە دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ."
AM:11:41:05/07/2024
ئهم بابهته 4756
جار خوێنراوهتهوه