بارزانی و مالیكی چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له به‌غدا، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبۆوه و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد له‌وانه په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی نێوانیان.
باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی ته‌مموزی 2024 له شاری به‌غدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه و په‌یوه‌ندی و دانانی میكانیزمی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاڵوگۆڕ كرا".
ئه‌وه‌ش هاتووه ك "بارودۆخی سیاسی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی و بابه‌تی دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ته‌وه‌ری تری ئه‌و دانیشتنه بوون".
PM:05:34:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت