بارزانی نایەوێت بەم کۆمسیۆنە بچێتە ناو هەڵبژاردنەوە و لەهەوڵی دواخستنیدایە

‌مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار رایگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەوڵی دواخستنی هەڵبژادنە بۆ مانگی پێنجی 2025.


وێستگە نیوز لە رێگەی سەرچاوەکەوە زانیویەتی کە بارزانی لە هەوڵدایە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەمەش نوری مالکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پاڵپشتی بۆچونەکەی دەکات، چونکە بەهەمانشێوەش بارزانی پاڵپشتی نوری مالکی دەکات تا  هەڵبژاردنی عێراق مانگی پێنجی 2025 ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەکان بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان نایەنەوێت بچنە هەڵبژاردنێکەوە کە ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا سەرپەرشتی بکات دەیانەوێت ئەم کۆمسیۆنە هەڵبوەشێتەوە و کۆمسیۆنێکی نوێ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات لە مانگی پێنجی 2025.

هەفتەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پێنجەم جار وادەیەکی بۆ هەڵبژاردن دەستنیشانکرد و دوا وادە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی دانا.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3ی ته‌مموزی 2024، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆ بووەوە. هەمان رۆژ بارزانی بەشداریی کرد لە دوو کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و چوارچێوەی هەماهەنگی، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.


AM:11:32:04/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت