د. سه‌باح سوبحی: نه‌وتی عێراق به پلانی ده‌ره‌كی نایه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێم ده‌ست پێبكاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به پلانی ده‌ره‌كی نایه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه، به‌ڵام "چاره‌سه‌ری ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له قۆناغی كۆتاییدایه".
د. سه‌باح سوبحی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ده‌ڵێت: "پێشتر بڕیار بوو پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام دواتر نه‌نێردرا و دواكه‌وت، وه‌لێ ھیچ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه ببێته به‌ربه‌ست بۆ دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه".
ده‌شڵێت: "ئێستا گفتوگۆی به‌رده‌وام ده‌كرێت و ھه‌نگاوی باشیش نراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه و ئه‌و یاسایه‌ش زیاتر كه‌رتی نه‌وت رێك ده‌خاته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌ر به فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، باس له‌وه ده‌كات كه "سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌موو ھه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆمپانیاكانی نه‌وت له ھه‌رێم زیان نه‌كه‌ن، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌یانه‌وێ به بیانووی ته‌كنیكی ئه‌و پرسه دوابخرێت و ده‌خوازن ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی به‌سڕا زیاد بكرێت، ھه‌رچه‌نده ڕاسته تێچووی نه‌وتی ئه‌وان كه‌متره، به‌ڵام له ڕووی ستراتیژییه‌وه ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ناردنی نه‌وتی زیاتر بۆ به‌نده‌ری جه‌یھان، ئه‌لته‌رناتیڤ زیاد ده‌كات و مه‌ترسیی زیاتر دروست ده‌كات، كه ھه‌ر كاتێك كێشه‌یه‌ك دروست بێت، كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێستا تاكه به‌ربه‌ست و ھۆكار له به‌رده‌م دووباره ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه، تێچووی ده‌رھێنانی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستانه".
روونیشیكرده‌وه كه "ھه‌ردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێ جیددین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام كێشه‌كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه و ئه‌وان ھۆكارن كێشه‌كه به‌په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه و ده‌یانه‌وێت ھه‌رده‌م كارتێكی فشار بێت له ده‌ست ئه‌واندا دژی ھه‌رێمی كوردستان به‌كاری بێنن و ده‌یانه‌وێت گرفت بۆ كۆمپانیاكانی ھه‌رێم دروست بكه‌ن و سزایان بده‌ن".
وتیشی: "پلانه‌كه‌ش ده‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی وه‌به‌رھێنانی نه‌وت له ھه‌رێم كه‌متر بێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له قۆناغی كۆتاییدایه و له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا باسی ھه‌موو پرسه‌كان كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئێستا هه‌ردوولا له گفتوگۆی گه‌رمدان و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ بكرێت و ھه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت ده‌ست پێبكاته‌وه".
د. سه‌باح سوبحی راشیگه‌یاند كه "به قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز و داتا، زیانی راگرتنی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌گاته 16 ملیار دۆلار، بۆیه گرنگه به زوویی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێبكاته‌وه".
PM:06:38:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت