سیستمێكی هاتووچۆی یه‌كگرتوو له نێوان عێراق و هه‌رێم داده‌نرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشكرایكرد كه هەماهەنگییەکی ڕاستەخۆ لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنەوەی سیستەمی هاتوچۆ هەیە و كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وی سیستمێكی هاتووچۆی یه‌كگرتوو په‌یڕه‌و بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2024، محه‌مه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سیستمێكی هاتوچۆی یه‌كگرتوو له نێوان هه‌رێم و عێراق دابنێن.
محه‌مه‌د عه‌لی وتی: "هه‌ماهه‌نگیی راسته‌وخۆ له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم سه‌باره‌ت به سیستمی هاتوچۆی یه‌كگرتوو هه‌یه".
وتیشی: "وه‌فدێك له هه‌رێمه‌وه سه‌ردانی به‌غدادیان كردووه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی سیستمێكی هاتوچۆی یه‌كگرتوو كه له‌ڕێگایه‌وه داتا و زانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "سیستمه‌كه بریتییه له وه‌رگرتنی غه‌رامه‌ی ده‌ستبه‌جێ له ئۆتۆمبێلی سه‌رپێچیكار له هه‌رێم كه تابلۆی به‌غدای له‌سه‌ربێت، به جۆرێك شۆفێره‌كه ده‌توانێت غه‌رامه له هه‌رێم بدات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتووچۆی عێراق راشیگه‌یاند كه "یاسای هاتوچۆی نێوان به‌غدا و هه‌رێم زۆر له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام له بڕی غه‌رامه‌كاندا جیاوازن".
PM:05:54:23/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت