ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاگره‌كه‌ی نێوان ئامه‌د و مێردین گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاگره‌كه‌ی نێوان ئامه‌د و مێردین گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رزبووه‌وه بۆ 11 كه‌س.
فه‌خره‌ددین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت: "به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی دوێنێ ئێواره له ناوچه‌ی كۆكسالانی قه‌زای چنار له ئامه‌د و گوندی یوجه‌باغ و یهتكینلهر له قه‌زای مازیداغی مێردین كه‌وته‌وه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 78 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".
وتیشی: "به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له گونده‌كانی سنووری ئامه‌د و مێردین ڕوویدا تا ئێستا له ئامه‌د پێنج نه‌خۆشمان له به‌شی وردبینی چڕدان و چواریان هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردیان بۆ دانراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له شانلی ئورفا یه‌ك نه‌خۆش هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردی بۆ دانراوه. كۆی ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه له نهخۆشخانهكانماندا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن شه‌ش كه‌سن".
روونیشیكرده‌وه كه "له ئامه‌ده‌وه 24 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و سێ تیمی به‌هاناوه‌چوونی خێرا و له مێردینیشهوه 15 ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و چوار تیمی به‌هاناوه‌چوونی خێرا ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه كراون".
راشیگه‌یاند كه ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كوژێندراوه‌ته‌وه و كاره‌كانی ساردكردنه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
لای خۆیه‌وه مونیر كارالئۆغڵو، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئاگره‌كه‌و 11 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه، 565 ئاژه‌ڵ له‌ناوچوون و 15 هه‌زار و 100 دۆنم زه‌ویش سووتاوه.
نیوه‌شه‌وی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره له سنووری هه‌شت گوندی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چناری ئامه‌د و شه‌مره‌خی مێردین كه‌وته‌وه. ئاگره‌كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له كۆنترۆڵ ده‌رچوو.
سه‌ره‌تای ئاگره‌كه به سووتانی پووش و پاوانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئامه‌د بوو، كه دواتر به‌هۆی باوه ته‌شه‌نه‌ی كرد، زیانی به زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی هه‌شت گوندی دیكه گه‌یاند و گه‌یشته سنووری مێردین.
PM:09:22:21/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت