ئاگادارییه‌كی‌ به‌په‌له‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كی به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی، كه‌ به‌ ڤیزای ساڵی، گه‌شتیی سعودیه‌یان كردووه‌ و له‌ مه‌رزی عه‌رعه‌ر گیریان خواردووه‌، ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 21ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ به‌په‌له‌ ناوی‌ بردووه‌، ده‌ڵێت: "دوای هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌ت، بۆ ئه‌و هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانه‌ی، كه‌ به‌ڕێگای ڤیزای ساڵی گه‌شتی سعودیه‌یان كردووه‌ و گیریان خواردووه‌ له‌ مه‌رزی عه‌رعه‌ر، ره‌زامه‌ندی وه‌رگیراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات له‌ڕێگه‌ی پاسی تایبه‌ت له‌هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "جا لێره‌وه‌ ئه‌وهاوڵاتیانه‌ی  گیریان خواردووه‌ باپه‌یوه‌ندی به‌ خاوه‌ن كۆمپانیاكانیان بكه‌ن تاوه‌كو پاسیان بۆ دابین بكه‌ن".


PM:04:19:21/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت