پۆلیسی ھه‌رێم: پلانه‌كه‌مان بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان 100% سه‌ركه‌وتوو بوو
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی پۆلیسی ھه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پلانه ئه‌منییه‌ی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان دایان‌نابوو، 100% سه‌ركه‌وتوو بوو و ڕووداوێكی ئه‌وتۆ ڕووی نه‌داوه جێگه‌ی باسكردن بێت.
كارزان غه‌فوری، وته‌بێژی پۆلیسی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتی: "ساڵانه پێش ھاتنی جه‌ژن و ھه‌ر بۆنه‌یه‌ك، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه داده‌نێین و تیمه‌كان زیاتر ده‌كرێن".
وتیشی: "تیمه‌كانمان له ھه‌موو شوێنه‌كان و سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و مۆڵه‌كان بوونیان ھه‌یه و چاودێریی دۆخی ئه‌منی ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "خۆشبه‌ختانه ئه‌م جه‌ژنه پلانه‌كه‌مان وه‌كو ئه‌وه‌ی دانرابوو جێبه‌جێ كرا به رێژه‌ی 100% و ھیچ كێشه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی نه‌داوه، كه شایه‌نی باسكردن بێت، چونكه پێش جه‌ژن ھه‌موو ھێزه‌كانمان له ئاماده‌باشیدا بوون".
كارزان غه‌فوری راشیگه‌یاند كه "ئێمه پلانێكی باشمان دانابوو و خۆشبه‌ختانه خه‌ڵكیش به بێ گرفت جهژنهكهی به‌ڕێ كرد".
PM:09:12:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت