فهرماندهیی هنێزهكانی كۆماندۆ: دوو تونێلی رێکخراوى داعشمان خاپوور کرد
دوو تونێلى داعش لەلایەن هێزەکانى کۆماندۆى کوردستانەوە وێران كران
وێستگهنیوزـ
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئاشکرایکرد، لە ئۆپراسیۆنێكدا دوو تونێلی رێکخراوى داعشیان خاپوور کردووە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك كەرەستەی ئەلكترۆنیدا گیراوە.
فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكرد، "تیمێكی شەڕكەر لە كوڕانی كۆماندۆ دوای دەستكەوتنی زانیاریی وردی هەواڵگری، لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لە کاتژمێر 02:00ـى شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی رێككەوتی 23 لەسەر 24ـى ئایارى 2024، لەسنووری گەرمیان - تاوێركەوە، دەستیان بە كێوماڵكردنی دەرچەی تاوێركەوە كرد و دوو تونێلی تیرۆرستانیان لەو ناوچەیە خاپوور كرد".
کۆماندۆ ئاماژەى بەوەشکردووە، "لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و لە یەكێك لە تونێلەكان، كوڕانی كۆماندۆ دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی ئەلیكترۆنی و لاپتۆپ و پارچەی یەدەگی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكاندا گرت، كە ئامانجی ئۆپراسیۆنەكە دەستكەوتنی ئەو كەرەستانە بوو".
روونیشکراوەتەوە، هاوكات ئۆپراسیۆنەكە لە ئاسمانەوە لە لایەن هێلیكۆپتەری هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی كرا و لە کاتژمێر 09:00ـى بەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆتاییهات.
PM:09:19:24/05/2024
ئهم بابهته 2116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت