سۆران عومه‌ر داوای یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌و بانكه‌ ده‌كات كه‌ ته‌وتینی مووچه‌ ده‌كات

‌سۆران عومه‌ر

وێستگه‌نیوزـ

سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ئابووری له‌ په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند پرسیارێكی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی وه‌زیری دارایی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی وه‌زیر ده‌كات.


سۆران عومه‌ر، له‌لایه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "لەسەر (توتین و هەژماری من) چەندین پرسیاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانم ئاراستەی ته‌یف سامی، وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد بۆ ئه‌وه‌ی روون ببێتەوە ئایا هەژماری من قبوڵکراوە بۆ توتین؟".

ده‌شڵێت: "لێم پرسی ئایا بانکی TBI توتین دەکات بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی؟ یان بووە بەبەشێک لەپرۆژەی هەژماری من؟ ئەم پرۆژەیان قبوڵە بۆ توتین لەبانکی ئەهلی یان نا؟".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، لە رۆژانی ئایندە ئەم بابەتە پێویستە یەکلایی ببێتەوە.


PM:02:34:14/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 4672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت