ئاوات شێخ جه‌ناب: له‌م كابینه‌یه‌دا كاری باشمان كردووه
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه پسپۆڕیه‌كانی وه‌زاره‌تدا، وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌م كابینه‌یه‌دا كاری باشیان بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی بانكه‌كان كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2024/4/29 ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری له‌دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رجه‌م بانكه پسپۆڕیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی دارایی كۆبۆوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیدارێكدا گفتوگۆ له سه‌ر ڕێكخستنه‌وه‌و به‌ره‌و پێشبردنی كاری بانكه پسپۆڕیه‌كان كرا‌و وه‌زیری دارایی داوای كرد كارئاسانی ته‌واو بۆ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه بكه‌ن كه قه‌رزو پێشینه‌یان وه‌رگرتووه و پلان و پێشنیاری خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت به‌رز بكه‌نه‌وه".
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاواتی شێخ جه‌ناب باسی له‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای قه‌یران و كێشه‌كان له‌م كابینه‌یه توانیویانه كاری باش بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ژێرخانی بانكه‌كان بكه‌ن و له‌داهاتوشدا به‌پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو كاره‌كانیان باشتر ڕێك ده‌خه‌نه‌وه".
PM:07:29:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت