كه‌شناسی: بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسانی 2024، ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت، لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە ناوچەکانی گەرمیان نەبێت کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30ی نیسانی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم.
ده‌شڵێت: "لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر، شایانی باسە لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت".
له باره‌ی خێرایی با ده‌ڵێت: "خێراى با مامناوەند (15 – 25) کیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 40 کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێك، لەناوچەکانی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێت. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت و کەم دەبێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.
ده‌شڵێت: "پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2-3 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 32
سلێمانی: 30
دهۆک: 32
زاخۆ: 32
هەڵەبجە: 31
کەرکوک: 33
سۆران: 28
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان: 35
AM:11:01:29/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت