سه‌رۆكی هه‌رێم و پلاسخارت هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم
وێستگهنیوزـ
نوێنه‌ری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، هاوڕابوون له‌سه‌ر پێیویستی و گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی نیسانی 2024، نیچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
باس لهوهشكراوه، هه‌ردوولا هاواڕا بوون له‌سه‌ر پێویستى و گرنگیى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر تێبینیى لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌وڵى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ لابردنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه و دڵنیابوون له به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردندا و له‌مباریه‌وه بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:05:12:03/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت