سەڵاحەدین بەهائەدین: یەکگرتوو بەشێك نەبووە لە گرفتەكانی هەرێمی كوردستان
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی
وێستگەنیوز-
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت، یەكگرتوو بە ئیلهام وەرگرتن لەشەریعەتی بەرفراوانی ئیسلام خزمەت بەگەل و وڵاتی خۆی دەكات و هەرگیز بەشێك نەبووە لە گرفتەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی شوباتی 2022، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ڕێكخستنەكانی پێنجوێنی حزبەکەی وتی، "یەكگرتوو بە ئیلهام وەرگرتن لەشەریعەتی بەرفراوانی ئیسلام خزمەت بەگەل و وڵاتی خۆی دەكات و شانازی دەكەین، كە خزمەتكاری گەل و وڵاتی خۆمانین، بەجۆرێک یەكگرتو بەشێك نەبووە لە لەگرفتەكانی هەرێمی كوردستان و بەپێی توانا بەشێك بوین لە چارەسەری کێشەکانی ناوخۆی و دەرەکیش."
ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''28 ساڵ خەبات و تێكۆشان و ئیصلاحخوازی پیرۆزدەكەین و یەكگرتوو بەشێكی زیندووە لەخەڵكی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵی ڕاستكردنەوەو گەشەپێدان و پێگەیاندبووە.''
ئەوەشی وتووە، "دەبێت یەكگرتووەكان لەناو خەڵكدا بژین و دووربن لە هەموو حەرامخۆریی و ستەمێك، نوێنەرانی ئێمە لەپەرلەمان و ئەنجومەنەكان بەردەوام پێداگری لەمافی خەڵك دەكەن و دژایەتی ستەم و گەندەڵی دەكەن.''
PM:08:11:23/02/2022
ئهم بابهته 2468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت