چوار حزبی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا
هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK"ـیان پێکهێناو رایدەگەیەنن، ئەو بەرە هاوبەشە لەئەنجامی دوو مانگ راوێژ دروستکراوە و کاری هاوبەشی سیاسی و میدیایی دەکەن و پڕۆژەی هاوبەشیان دەبێت.
ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد، یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان. تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوەش دەکەن، "پاش دوو مانگ کۆبوونەوەی هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینەوە و داڕشتنی دەستوور و بەرنامە و پێڕەوی هاوپەیمانی، توانرا هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK پێکبهێندرێت".
ئەوەش هاتووە، "لەو هاوپەیمانییە دا بڕیار دراوە کاری هاوبەشی سیاسی، نیزامی، ئەمنیەتی، میدیایی ، بەیان و گوتاری هاوبەش ، پێوەندی و لۆبیگەریی هاوبەش و کار بۆ پڕۆژەی هاوبەش بکرێت".
PM:10:50:06/01/2022
ئهم بابهته 5100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت