كازمی به‌ته‌مای به‌یاننامه‌یه‌كی تونده
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، ئاشكرای كرد كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مسته‌فا كازمی، به‌ته‌مای نوسینی به‌یاننامه‌یه‌كی تونده دژی بۆردومانی پاسه‌وانانی سنوری عێراق له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه.
سه‌رچاوه‌كه تایبه‌ت به‌وێستگه نیوز وتی"سی‌ه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مرۆ دژی بۆردومانی پاسه‌وانانی سنور له ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌یاننامه‌یه‌كی توند بڵاوده‌كاته‌وه‌و مسته‌فا كازمیش داوای كردووه هه‌ڵوێستێكی توند ده‌ربڕن"و
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مسته‌فا كازمی جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق ده‌كاته‌وه‌و ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات و ده‌ستبه‌جێ داوای وه‌ستاندنیان ده‌كات "ئه‌گه‌ر نا عێراق هه‌ڵوێستی سه‌ربازی ده‌نوێنێت و داوای ده‌سبه‌جێی داوای لێبوردن و ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه ده‌كات".
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به هۆی بۆردومانی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی برادۆست كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان په‌كه‌كه و پاسه‌وانی سنووری كرده ئامانج، دوو فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان عه‌مید زووبێر حالی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پاسه‌وانی سنوور و محەمەد رەشید، فه‌رمانده‌ی لیوای 2ی پاسەوانی سنوور لە دەڤەری سۆران بە بۆردومانەکەی ئەمڕۆ شەهید بووە.
ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی پاسه‌وانه‌ی سنوور ئه‌مڕۆ ویستوویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، له میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی كردوون.
PM:05:30:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 5004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت