وێستگە نیوز زانیاری ورد لەسەر دواخستنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە
وێستگە نیوز ـ
وابڕیار بوو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر 11ی سه‌ر له‌به‌یانی به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئومێدی ئه‌وه‌ی لای فراكسێۆنه‌كان دروستكرد كه به‌دواخستنی كۆونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ سه‌وز ده‌بێت كه یه‌كێتی به‌شداری بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، دوێنێ شه‌وه‌وه نیچیرڤان بارزانی له‌رێگه‌ی دیبلۆماسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه فراكسێنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌سرور بارزانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه، راسته‌وخۆ ئه‌و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ئاگاداركردۆته‌وه كه به پیر ئه‌و بانگێشتانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بڕۆن كه‌داوای ئاماده‌بوونی چه‌ند وه‌زیرێكی كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی جیاوازی ناو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆیكردۆته‌وه هه‌موو وه‌ڵامه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان یه‌ك بوون، ئه‌ویش ئه‌وه‌بووه كه بۆ بڕیاری به‌شداریكردنه‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كان ده‌بێت بگه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداریكردنی فراكسێۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی پێیانوایه پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕه‌وانه كاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامئه‌دات، نمونه‌شی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندییه له‌سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و ناشه‌فافی له‌داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نیچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداریكردنی یه‌كێتی و ئاسایبوونه‌وه‌ی بارودۆخی په‌رله‌مانی كوردستان ئومێدی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كان بكاته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌شه 24 كاتژمێر كۆبونه‌وه‌كه دواخراوه.
وێستگه زانیویه‌تی نیچیرڤان بارزانی ئومێدی به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه كه بڕیاری دوباره به‌شداریكردنی فراكسێۆنی یه‌كێتی بداته‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕوون نییه.
لە بەرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرکردایەتی ئەو فشارە دەکات کە دەبێت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بێ یەکێتی ئەنجامبدرێت، لەبەرەی یەکێتیش لاهور شێخ جەنگی خاوەنی کۆکردنەوەی ئەو بۆچوونە زاڵەیە کە بەشداری کۆبونەوەکان نەکرێت و ژیانی پەرلەمانی فراکسێۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان هەڵپەسێردرێت.
ئه‌مرۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره شەشی ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ی بۆ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27 دا .
AM:11:50:26/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 11800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت