كۆریای باشوور بەهۆی كۆرۆناوە باری لە ناكاوی راگەیاند


وێستگە نیوز-
سەرۆكی كۆریای باشوور ئاشكرایكرد كە بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە وڵاتەكەی باری لە ناكاوی بۆ بەرزترین ئاست راگەیاند.

تا ئێستا كۆریای باشوور پێنج حاڵەتی مردنی بە هۆی كۆرۆناوە تێدا تۆمار كراوە، ئەوەش مەترسی لای بەرپرسانی حكومەت دروست كردووە، هەروەها 87 حاڵەتی نوێی تووشبوون راگەیەندراوە و ژمارەی تووشبوان بۆ 433 كەس بەرز بۆتەوە.

سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا و رێكارەكان بۆ رێگری لە تەشەنەكردنی سەرۆكی كۆریای باشوور ئاشكرایكرد بەرزترین دۆخی نائاساییان راگەیاندووە.
 
د.ح

 


AM:10:31:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو