هاوڵاتیه‌ك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر دار گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات، كه هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر دارێكه‌وه گیانی له ده‌سدتاوه و دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌مه کاتژمێر 11:00 تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ئـ. ر. ح، لەدایکبووی ساڵی 1974 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (شاروش) سەر بەناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
پۆلیسی راشیگه‌یاندووه: بەوتەی براکەی، ئه‌و هاوڵاتییه لە نزیک ماڵی خۆیان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داری وشک بووە و پاش ئەوەی چوه‌تەسەر دارێک بۆ لێکردنەوەی پەلە وشکەکانی بەربوه‌تەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌شی وتووه: پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هــ. ر
PM:01:27:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت