ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئاشكرا بوو كه پشتیوانی له عه‌لاوی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
شاره‌زایه‌كی كاروباری عیراق كه ته‌نها 32 په‌رله‌مانتار به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له پشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراقن و به‌نیازن ده‌نگی پێ بده‌ن، به‌كۆی گشتیش سه‌رۆك وه‌زیران ته‌نها 170 په‌رله‌مانتاری له‌گه‌ڵدایه.
هیشام هاشمی، شاره‌زای كاروباری سیاسیی عیراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌ندین گفتوگۆی له‌سه‌ر قبوڵكردن یان ره‌تكردنه‌وه و دوودڵی له ده‌نگدان به محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كردوه و گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه چه‌ند كه‌س له‌گه‌ڵ عهلاویدایه و چه‌ندیش دژی ئه‌ون.
هاشمی ده‌ڵێت سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ژماره‌یان 326 كه‌سه و له‌و ژماره‌یه: 32 په‌رله‌مانتار به شێوه‌یه‌كی ره‌ها له‌گه‌ڵ عهلاویدان، 24یش دوودڵن، 114 په‌رله‌مانتاریش مه‌رجیان هه‌یه تا ده‌نگی پێ بده‌ن، به‌مجۆره‌ش كۆی گشتیی پشتیوانانی عه‌لاوی ده‌گاته ته‌نها 170 په‌رله‌مانتار.
پسپۆره عیراقییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها 110 په‌رله‌مانتار دژی عه‌لاوین و 28یش دوو دڵن له ده‌نگدان و 5 په‌رله‌مانتاریش به مه‌رج ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن، كۆی گشتیی دژه‌كانی عه‌لاوی ده‌كاته 143 په‌رله‌مانتار، هاوكات 16 په‌رله‌مانتاریش بێ لایه‌نیی خۆیان له ده‌نگدان یان دژایه‌تیی عه‌لاوی راگه‌یاندوه.
هیشام هاشمی راشیگه‌یاندوه كه سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق به‌جدی ده‌ستیانكردوه به وتوێژ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی متمانه به عه‌لاوی نه‌ده‌ن و ده‌ڵێن عه‌لاوی به كابینه‌كه‌یه‌وه دێته په‌رله‌مان كه بۆ پێكهێنانی هیچ پرس و رایه‌كی به حزبه سیاسییه‌كان نه‌كردوه.
PM:06:28:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت