یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دوای ئەوەی یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان پەسند كرا، لەلایەن پەرلەمانەوە رەوانەی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان كرا بۆ ئه‌وه‌ی واژووی له‌سه‌ر بكرێت و حكومه‌ت كار بۆ جێبه‌جێكردنی بكات.
بەگوێرەی هه‌واڵی ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان، "سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له چوارچێوه‌ی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یاسا به‌ركاره‌كان، یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرد".
پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووه، "به‌پێی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (هه‌مواركراو)، ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن، سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی 10 رۆژدا له رۆژی دانانییه‌وه ده‌ریده‌چوێنێت و، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه تانه له كۆی یاساكه یان له‌به‌شێكی بدات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكاته‌وه تا چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی بۆ بكات".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌پێی هه‌ردوو مادده‌كانی 94 و 95 له‌په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه: ده‌بێت یاسا و بڕیاره‌كان، له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا، له رێكه‌وتی پهسهندكردنیانهوه، بنێردرێن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی دەرچوواندنیان. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هـه‌رێم، لـه مـاوه‌ی ئـه‌و 15 پـازده رۆژه‌دا، بـه پێـی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هـهمواركراو، یاسـا یان بڕیاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یان به‌شێك رهتكـردهوه، له‌و كاته ده‌بێ لیژنه‌ی تایبەتمەند له ماوه‌ی (15) پازده رۆژدا راپۆرتی خـۆی بنووسێت، پاشان له یه‌كه‌مین دانیشتین دوای ته‌واوكردنی راپۆرته‌كه دێتـه نـاو په‌رله‌مان و بڕیاری په‌رله‌مان له‌وباره‌وه یهكلاكـهرهوه ده‌بێـت، یـان بـه ڕای سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت و راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند تـاوتویێ ده‌كرێت یان به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان پێداگریی له‌سه‌ر ڕای خـۆی ده‌كـات و ئـه‌م جاره‌ش ڕای په‌رله‌مان رهتناكرێتهوه".
یاسای چاكسازی لهخانهنشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، له‌دانیشتنی دانیشتنی ژماره (15) ی ئاسایی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن رۆژی پێنجشه‌مه 16ی كانوونی دووه‌می 2020، به‌ده‌نگی 89 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان په‌سه‌ند كرا.
هــ. ر
PM:01:12:20/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت