تەندروستی سلێمانی: حەوت حاڵەتی تووشبون بە ئەنفلۆزای بەراز تۆمارکراوە
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت حاڵەتی توشبوون بە ئەنفلۆزای بەراز لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
سه‌فین ره‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پلان و به‌دواداچون له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا حه‌وت حاڵه‌تی ئه‌نفلۆنزای H1N1 له‌پارێزگای سلێمانی تۆماركراون، به‌پێ پشكنینه‌كانیش دوو حاڵه‌تیان نێگه‌تیڤ بوه‌و ئه‌وانی دیكه حاڵه‌تی ئاسایین".
وتیشی:" لیژنه‌یه‌كی باڵامان پێكهێناوه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن-یش هۆڵێكی گه‌وره‌مان ته‌رخانكردوه به‌چاره‌سه‌ری توشبوانی ئه‌نفلۆنزاو هه‌مو رێكارێكی پێویستیشمان گرتوه‌ته‌به‌ر".
ئه‌نفلۆنزا یان په‌تایه‌كی وه‌رزیه به‌ناوی H1N1ه كه له رێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوازرێته‌وه.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه، كه دانیشتوی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بون و 20 حاڵه‌تی دیكه‌ش تۆماركراون.
ش . ر
PM:05:49:16/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت