نەوەی نوێ پەرلەمانتار شادی نەوزادی دەرکرد


وێستگە نیوز-
نەوەی نوێ بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند كە شادی نەوزادی لە فراكسیۆنەكان دەركردووە.

لەڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ دەڵێت " لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە"، ئاشكرشیكردووە كە  "پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە جی سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن".

ئەوەشی رایگەیاندووە كە "بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار و تەنها ٥٠٠ (پێنجسەد) دەنگی هێنابوو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان".

بەو هۆوە دەڵێت "بۆیە لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوە و ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی".
 



دەقی راگەیەندراوەكەی نەوەی نوێ:

لەم جوڵانەوەیەدا مرۆڤی بەرژەوەندخواز و خۆپەرست جێگای نابێتەوە
وەک هەموو لایەک دەزانن جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش هەڵبژاردنەکان و لەسەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەردەوام باسی لە نەمانی موچەی خانەنشینیی پلە بالاکان دەکرد.

هەروەها پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ بەڵێننامەیان واژۆ کردووە بە هیچ شێوەیەک موچەی خانەنشینیی وەرنەگرن. جگە لەوانەش، هەمو کاندیدانی جوڵانەوەکە جی سوێندیان خواردووە هیچ جۆرە موچەیەکی خانەنشینیی وەرنەگرن.

بەڵام سەرباری ئەوانە پەرلەمانتارێک کە بە دەنگی جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکە بووە بە پەرلەمانتار و تەنها ٥٠٠ (پێنجسەد) دەنگی هێنابوو، ئەمرۆ پێچەوانەی سیاسەت و ستراتیژی جوڵانەوەکە خیانەتی لە خودا و لە سوێندەکەی و لە دەنگدەران و هاوڵاتییانکرد، پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) دەنگیدا بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلە باڵاکان.

بۆیە لەپێناو هێشتنەوەی ئەخلاقی سیاسیی و رێزگرتن لە هاوڵاتییان و دەنگدەرانمان، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بڕیاریدا بە دەرکردنی پەرلەمانتار (شادی نەوزاد) لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، چونکە ئەم جوڵانەوەیە جێگای مرۆڤی لەو شێوەیەی تیدا نابێتەوە و ئامانجی جوڵانەوەکەمان خزمەتی هاوڵاتییان و راستگۆیی و هێشتنەوەی بنەمای ئەخلاقییە، نەک خزمەتکردنی گیرفانی خۆمان و بەرژەوەندیی شەخسیی.

هەروەها پێویستە هەموومان بزانین مرۆڤی مەرد و بەڕەوشت لەم ساتانەدا تاقیدەکرێنەوە، لە کاتیکدا بەرژەوەندیی و پارە و پۆست دەخرێتە بەردەستیان، ئەوسا دەردەکەون ئاخۆ خەڵکانی خاوەن مەبدەئن یاخود بەرژەوەندخواز و خۆویست.

ئەنجوومەنی سیاسیی نەوەی نوێ
١٦/١/٢٠٢٠
 


PM:04:09:16/01/2020




ئه‌م بابه‌ته 5784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو