شادی نهوزاد: دهنگ به پڕۆژه یاسای چاكسازی دهدهم
شادی نەوزاد
وێستگه نیوز ـ
شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەنگ بە پڕۆژه یاسای چاکسازی دەدات، دهشڵێت، "پڕۆژەکە و رێگری دەکات لە دوجار و سێجار سودمەندبوون لە بوجەی گشتی و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پلانەی بە ناشایستە بەرزکراونەتەوە دهكات".
شادی نەوزاد، لە لاپهڕهی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتهوە، "یاسای چاکسازی یەکەم هەنگاو لە خۆمانەوە دەستی پێکرد و بەردەوام دەبێت تا هەموو سێکتەرەکانی تر بگرێتەوە و بە رێژەیەکی بەرچاو گەندەڵی کەم بکاتەوە ودەستکردن بە پڕۆژەکانی چاکسازی ئەمڕۆ لە سبەی باشترە و لە کۆتایی رێگەکە رۆژێک زووتر دەگەینە ئامانج".
دەشڵێت، "پڕۆژەکە رێگری دەکات لە دوجار و سێجار سودمەندبوون لە بوجەی گشتی و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پلانە دهكات كه بە ناشایستە بەرزکراونەتەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ پلەی شایستەی خۆیان و فەرمانگەکانی خانەنشینی دەکرێنە یەک فەرمانگە و هەموو ئەو فەرمانگانەی تر هەڵدەوەشێنەوە".
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پڕۆژەکە یەکەیەکی ژمێریاری یەکانگیر بۆ هەموو هێزەکان یە هێزە رێکنەخراوەکانیشەوە دادەمەزرێنێت و لیستی شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین رێکدەخرێتەوە و ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عهقید و عهمید و... ھتد، هەڵدەوەشێتەوە و قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت بۆ پێداچونەوە بە مووچەی خانەنشینی.
هــ. ر
AM:09:24:16/01/2020
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت