كەشوهەوای سبەینێی هەرێمی كوردستان


وێستگە نیوز-
بە پێی پێشبینییەكان كەش و هەوای هەرێمی كوردستان سبەینێ لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت، سبەی شەویش دەگۆڕێت  بۆ نمە باران و بەفر لە چیاكان.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند كە سبەینێ هەرێمی كوردستان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پاشان شەو لە درەنگدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو هەروەها لە هەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفریان لێ دەبارێت. 

راگەیەندراوەكە لە دوای ئەوە دێت كە لە چەند رۆژی رابردوودا  شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچەكەی گرتەوە و پێشبینیش دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێكی هەمان شێوە ناوچەكە بگرێتەوە.

د.ح
 


AM:10:42:15/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 39120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو