وەزیری ناوخۆ: مووچه‌ی خانه‌نشینی هه‌رێم هاوتای به‌غدای لێده‌كرێت
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، له رێگه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان هاوتای به‌غدا بكات.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەیاسای چاکسازی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌به‌رده‌سته بۆ هاوتاكردن و یه‌كخستنی مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ به‌غدا.
وتیشی: "پڕۆژه‌كه ئیشی باشی له‌سه‌ر كراوه و به‌مزووانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه".
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینان، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە.
PM:09:35:12/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 5680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت