عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێشوازی لێ کرا



وێستگە نیوز -   
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق گەیشتە هەولێر . 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای عیراق دەکات و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا. 

بەپێی بەرنامەی کاری سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتدا کۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی مەسعود بارزانی دەکات. 

بەگوێرەی زانیارییەکان دوای تەواوکردنی سەردانەکەی لە هەولێر، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانیش دەکات. 

شاندەکەی حکومەتی عیراق پێکهاتوون لە فوئاد حسێن، وەزیری دارایی، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە، نوری دلێمی، وەزیری پلاندانان، قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵای عیراق،، عەبدولحسێن هەنین، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت، عەبدولئەمیر یارەڵا، جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان، هاوکات لەناو شاندەکەدا مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عیراقی تێدایە. 


ش . ر 


AM:10:19:11/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت