سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێم و ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق پێكه‌وه گرێدراوه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/4/28 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبووه‌وه و دۆخی ئه‌منیی عێراق و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی له ئه‌نجامی لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه، تاووتوێ كران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئه‌منیدا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی هاریكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات|.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌رك و ڕۆڵی ڕاوێژكاری ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی و تیمه‌كه‌ی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی له بواری ئه‌منی و پاراستنی سه‌قامگیریدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ده‌ربڕی.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌عره‌جی دووپاتی كرده‌وه كه ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق پێكه‌وه گرێدراوه و ستایشی ڕۆڵی نیشتمانییانه‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد له لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
PM:04:57:28/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت