لە موسڵ بۆردومانی بنكەی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا كرا


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری موسڵ ئاشكرایكرد كە كۆشكەكانی كۆماری بە گولە هاوەن رووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە.


میدیاكانی عیراق ئاشكرایانكرد ژمارەیەك هاوەن ئاراستەی كۆشكەكانی كۆماری كراوە لە شاری موسڵ كە هێزە ئەمریكیەكان تێدا نیشتە جێن.

سەرچاوەكە هیچ زانياریەكی دیكەی لە بارەی هێرشەكەوە ئاشكرا نەكردووە و باسی لە بوونی زیان نەكردووە.

هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ بە هاوەن و كاتیۆشا هێرش كرایە سەر بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ناوچەی سەوز و هەروەها بنكەی سەربازی ئەمریكا لە شارۆچكەی بەلەد، بەڵام بە پێی زانیاریەكان هیچ زیانێكی گیانی لەو دوو هێرشە نەكەوتوونەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە حزبوڵڵای عیراقی 24 كاتژمێری داوەتە هێزە ئەمریكییەكان بۆ چۆڵكردنی عیراق و ڕایگەیاند لە سبەینێوە دەبنە جێی ئامانجی هێزەكانی ئەوان.

د.ح
 


PM:10:23:04/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 6152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت