لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین كرد
لاهور شێخ جەنگی.. سەلاحەدین بەهادین
وێستگە نیوز ـ
لاهور شێخ جەنگی بەبۆنەی بەڕێوهچوونی هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لەسەڵاحەدین بەهادین دەكات و رایدەگەیەنێت، دەیانەوێت لە وەڵامی پەیامە بە نرخەكەتان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوانیان، هەنگاوەكان دەست پێ بكەن.
لاهور شێخ جەنگی، لە پەیامەكەیدا بۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاشكرایكردوە، "پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزتان و لە رێی ئێوەش لە سەركەوتووانی كۆنگرەی هەشت و خوشك و برایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەم".
دهشڵێت: "لە نزیكەوه ئاگادار بووم كه خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال ئێوەی بە دۆست زانیوه، و لەسەر هەمان رێباز، ئێمەش دەمانەوێت لە وەڵامی پەیامە بە نرخەكەتان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوانمان، هەنگاوەكان دەست پێ بكەین".
دوێنێ شهممه 28ی كانوونی یهكهمی 2019، له شاری ههولێر ههشتهمین كۆنگرهی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان بهڕێوهچوو، كه تیایدا سهڵاحهدین بههادین، وهك ئهمینداری گشتی ئهو حزبه ههڵبژێردرایهوه.
دەقی پەیامەكەی لاهور شێخ جەنگی..
بەڕێز جەنابی مامۆستا صەڵاحەدین بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
پیرۆزباییەكی گەرم لە بەڕێزتان و لە رێی ئێوەش لە سەركەوتووانی كۆنگرەی هەشت و خوشك و برایانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەم. لە نزیكەوه ئاگادار بووم كه خوالێخۆشبوو جەنابی مام جەلال ئێوەی بە دۆست زانیوه، و لەسەر هەمان رێباز، ئێمەش دەمانەوێت لە وەڵامی پەیامە بە نرخەكەتان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵیی نێوانمان، هەنگاوەكان دەست پێ بكەین.
سەركەوتوو و سەرفراز بن.
لاهور شێخ جەنگی
29-12-2019
PM:06:23:29/12/2019
ئهم بابهته 3300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت