نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت: بودجه‌ی 2020 جارێکی تر پێویستی بەرێککەوتنە

‌بودجەی 2020 بگاتە پەرلەمانی شاندی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا

وێستگه‌ نیوز ـ
بەختیار حاجی حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، زانیاری لەسەر رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو و باس لە رووداوەكانی ئەم دواییەی عیراقیش دەكات.


ئەو بەرپرسە بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووەم "ئەگەر پڕۆژە بودجەی 2020ی عیراق بووە یاسا و تێپەڕێندرا، كارێكی زۆر باش كراوە، ئەگەرنا بەپێی یاسای دارایی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ساڵی داهاتووش وەك ساڵی 2019 بودجەی كوردستان بە شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم رایشیگەیاند: "لە عیراق رووداوەكان خێرا و پێشبینینەكراون، بەڵام ئەوەندەی بزانین ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق وەزارەتی دارایی ئاگادار كردووەتەوە كە پڕۆژە بودجەی 2020ی عیراق بنێرێتە پەرلەمان، ئەگەر ئەم پرۆژەیەش بكرێتە یاسا، بودجەی كوردستان لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت و دۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت".

وتیشی: "هەركاتێك پڕۆژە بودجەی 2020 چووە پەرلەمان، شاندی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ رێككەوتنی سیاسی، تا پرۆژەكە لە پەرلەمان تێپەڕێت، لە عیراقیشدا پەرلەمان و حكومەت گیرۆدەی شەقامە و حزبە سیاسییەكانیش هەڵوێستی شەقامیان خراپ كردووە لەسەر بەركەوتەی كورد لە بودجە، بۆیە ئەم بودجەیە پێویستی بە رێككەوتنە".

هــ. ر


PM:05:47:29/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو