وه‌زیری ناوخۆی عێراق له كه‌ركوكه
یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵ گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك
وێستگه نیوز- كه‌ركوك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵ هاتوون بۆ كه‌ركوك ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كاِانی سایتی وێستگه نیوز یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراق به‌یاوه‌ری سه‌رۆكی پۆلیسی فیدراڵ گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك دور له‌چاوی كامێرا‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كۆبونه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه وه‌زیری ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه كۆبونه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك بكات كه گرنگترینیان ته‌وه‌ری ئه‌و كیشانه بێت كه ڕووبه‌روی پارێزگاری كه‌ركوك بۆته‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردوو له‌سنوری پارێزگاكه چه‌ندین كرده‌وه‌ی توندڕه‌وی ڕویداوه تیایدا پۆلیس كراوه‌ته ئامانج.
PM:06:48:18/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت