كەركوك.. بەهۆی هێرشی داعشەوە دوو پۆلیس كوژران


وێستگە نیوز-
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی شاری کەرکوک نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە چەکدارانی داعش لەناحیەی ڕیاز هێرشیان کردە سەر كاروانێكی هێزەكانی پۆلیسی ئەو ناوچەیە و لەئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران.

سەرچاوەیەك بۆ وێستگە ئاشكرایكرد كە چەكدارانی رێكخراوی داعش بە سوود وەرگرتن لە خراپی كەشوهەوا توانیویانە لە دۆڵی زغەیتون لە باشووری ریاز پەلاماری ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فيدرالى بدەن.

لە ئەنجامدا دوو پۆلیسی فیدراڵی لەو هێرشەدا كوژراون، كە هێرشەكە لە ڕێی چەكی سووكەوە بووە.

د.ح
 


PM:02:32:15/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو