سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق راگەیەندراوێكی دەربارەی رووداوەكەی گۆڕەپانی وەسبەی بەغدا بڵاوكردەوە كە ئه‌مڕۆ پێشنجه‌ممه‌ رودیاوه‌ و له‌ناو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكدا كه‌سێك هه‌ڵواسرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019 بڵاویكرده‌وه‌، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد "گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بپارێزن و شكۆی دەوڵەت بگێڕنەوە".

عەبدولمەهدی پێی وایه‌ كه‌ روداوی هه‌ڵواسینه‌كه‌ "تاوانكارییە" و جەخت لەو بۆچوونە ده‌كاته‌وه‌ كە باسیان لە بوونی چەند گروپێكی رێكخراو دەكرد كە لە ژێر پەردەی خۆپیشانداندا كوشتار و تۆقاندن و پەكخستنی دەوڵەتیان ئەنجام دەدا.

وتیشی: "روداوەكەی وەسبە دەریدەخات كە ئێستا پێویستە هێزە ئەمنییەكان چەكەكانیان هەڵبگرنەوە و گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بپارێزن و شكۆی دەوڵەتیش بگێڕنەوە."

به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق له‌دوای روداوەكەی وەسبەوە، هیچ پاساوێك نییە بۆ هیچ پێكهاتەیەكی سیاسیی كە هەژموونی خۆی بسەپێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان و یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی دیكەدا و تەنها هێزە ئەمنییە فەرمییەكان بەرپرسن لە پاراستنی خۆپیشاندەران.

ئەوەشی حستەڕوو كە هەندێك گروپ دەیانەوێت هێزە ئەمنییەكان دووربخەنەوە و كۆتاییان پێبهێنن بۆ ئەوەی پلانەكانیان جێبەجێ بكەن.

سه‌رله‌به‌یانیی پێنجشه‌ممه‌ 12ی كانونی یه‌كه‌می 2019 خۆپیشاندەران رایانگەیاند كە چەكدارێك لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغدا تەقەی لە خۆپیشاندەران كردووە و لایەنی كەم پێنج كەسی  كوشتووە، دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە و كوشتنی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە، تەرمەكەی لە شەقامێكی بەغدا هەڵواسرا. 


PM:08:38:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو