بەهۆی بازرگانى كردن بە ماددەی هۆشبەر سێ كەس سزا دران


وێستگە نیوز-
ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكرد كە سێ كەس سزا دراون بەهۆی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر.


ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە "لە درێژەى كارو چالاكیەكانى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى , بەمەبەستى نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانى پێكردنى هەموو جۆرە مادەیەكى هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكى نایاسایی , هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانى  18/5/2019 تا ڕۆژى  6/9/2019 بەبڕیارى دادوەر ، لەپارێزگاى سلێمانى سێ كەس دەستگیر بكەن, بەپێی ماددەى " 14 مخدرات ".

بە پێی راگەیەنراوەكە: لەلایەن دادگاى تاوانەكانى سلێمانى /2 ، ڕۆژانى 9/12/2019 و 10/12/2019 سزادران بەم شێوەیەى لاى خوارەوە، تاوانباران .

1-  "ح ، أ ، ح” لەدایك بوى ساڵى " 1975 " ڕەگەزى " نێر " ، پیشەى كاسب ، سزادرا بۆ ماوەى "1”ساڵ ، غرامەكردنى بەبڕى "450000”چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

2-  " ب ، ك ، ع”  لەدایك بوى ساڵى " 2000 " ڕەگەزى " مێ " ، پیشەى ژنى ماڵ ، سزادرا بۆ ماوەى "6”مانگ ، غرامەكردنى بەبڕى "450000”چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

3- " ڕ ، م ، ع” لەدایك بوى ساڵى " 1999 " ڕەگەزى " مێ " ، پیشەى " كافتریا " ، سزادرا بۆ ماوەى "6”مانگ ، غرامەكردنى بەبڕى "450000”چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .

د.ح
 


PM:04:53:12/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 1660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت