سه‌ردانی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا دواخرا
وێستگه نیوز ـ
ئه‌گه‌رچی بڕیاربو ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلولی 2019، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بۆكات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه دواخرا، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌نگاوی باشیان بڕیوه لێكتێگه‌یشتنی زۆر باش هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، هیواشی خواست له‌زوترین كات بگه‌نه هه‌نگاوی باش و هه‌واڵی خۆش هه‌بێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: "بڕیاربوو ئه‌مڕۆ شاندی ته‌كنیكی هه‌رێم بۆ بابه‌تی دارایی و نه‌وت سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن تا له‌گه‌ڵ تیمی حكومه‌تی عیراق گفتوگۆ ئه‌نجامبده‌ن تایبه‌ت به‌یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوو".
ئاشكرایكرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هاتنی سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و سه‌ردانه دواخرا بۆ كاتێكی نزیك.
هاتنی به‌غداو هه‌رێم له باره‌ی پرسی راده‌ستكردنی نه‌وت و چه‌ند پرسێكی دیكه‌وه تا ئێستا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌و باره‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
هــ. ر
PM:12:47:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت