نێرگز ده‌ستپێده‌كاته‌وه
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
هه‌فته‌ی داهاتوو نێرگز قادر، پێكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به ستایلێكی نوێوه ده‌ست به پڕۆگرامه‌كه‌ی خۆی له كه‌ناڵه ده‌كاته‌وه و سوپرایزێكیشی هه‌یه.
نێرگز به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌فته‌ی ئاینده پڕۆگرامه‌كه‌ی (نێرگز) ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر دیده‌ی بینه‌رانی و جیاواز له به‌رنامه‌كانی پێشوو به گڕوتینێكی نوێوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
وتیشی: "ناوی به‌رنامه‌كه‌م (نێرگزه) به رنامه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت، له هه‌ر پڕۆگرامێكم ئامانجمه خزمه‌ت به‌بینه‌ره‌كانم بكه‌م، به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ش خوا یاربێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه جیاوازه له رووی دیكۆر و ناوه‌رۆك و كات و میوانیشه‌وه تایبه‌ت نابێت به‌س به كه‌ركوك".
راشیگه‌یاند: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی (نێرگز) ده‌كاته سوپرایز و دیاری بۆ بینه‌ره‌كانی له یادی كه‌ناڵی كه‌ركوك له 3-9.
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
هــ. ر
PM:09:46:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت