بۆ وازهێنانی له پێشکه‌شكاری راپرسی ده‌كات
نێرگز قادر
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی کەرکوک له نوێترین په‌یامیدا داوای بۆچون و سه‌رنجی فانه‌كانی ده‌كات بۆ به‌رده‌وامی له پیشه‌كه‌ی یان وازهێنانی له پیشه‌كه‌ی.
نێرگز له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "پێم خۆشه بۆچوون و سه‌رنجی ئێوه له‌سه‌ر كاره‌كانم بزانم و ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا پێتان باشه به‌رده‌وام بم وه‌ك پێشكه‌ش كار یان واز له پێشكه‌شكاری بێنم و له پشتی كامێراوه ئیش بكه‌م یان ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه پێتان باشه چ جۆره به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌م".
ده‌شڵێت: "بۆچونی ئێوه جێی رێز و ستایشه و بۆم گرنگه بۆچونتان بزانم له‌گه‌ڵ رێز و سوپاسم بۆ كۆمێنت و بۆچونه‌كانتان".
له كۆمێنته‌كاندا زۆرترین فانه‌كانی داوای به‌رده‌وامییان لێكردووه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی كه پێشكه‌شكارییه.
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.
هــ. ر
PM:09:35:17/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 23974
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت