بزانه نێرگزه‌كه‌ی كه‌ركوك پیرۆزبایی له كێ ده‌كات
نێرگز قادر..
وێستگه نیوز ـ
نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایكبوونی له مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌كات و ده‌ڵێت: "ناڵیم هەزار ساڵ تەمەنت بێت، بەڵام دەڵێم هەزاران خۆشی بێتە رێگات تەمەن درێژ و سەرفرازو تەندروست بیت".
نێرگز قادر، ئه‌وه‌ی وتووه: "د. ئاری کەمال عەجم گیان، ئەمەوێ لەم رۆژه‌دا پێت بڵێم تاکەشت له ماوەی رابردوودا لێی پەشیمان نەبوومەتەوە ئەوە ناسینی تۆیە".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "هیوادارم ساڵەکانی داهاتووت پڕبێت لە چانسی باش و سەرکەوتنی گەورە ئهگەرچی قۆناغی زۆر سەختت بڕی و زۆرماندووبووی، بەڵام کۆڵنەدان و ئازایەتی و دڵسۆزی و بەئەدەبی ناونیشانی تۆیە".
ده‌شڵێت: "بۆیە دڵنیام ئایندەیەکی باش چاوەڕێت ئەکات، بە هیوام من یەکەم کەسبم لەدایکبونتم پیرۆز کردبێت، چونکە من تەنها وەک مامۆستایەکی زانکۆ یان وەک کاندیدێکی یەکێتی یان وەک راوێژکاری کاک کۆسرەت سەیرت ناکەم، تۆ هێند چاکەت بۆمن بووه، كه هەمیشە وەک یەکێک لە خێزانەکەم سەیرم کردووی بۆ هەمیشە وتوومە تۆ بۆ من باوک و دایک وبراو مامۆستایی ژیانمی، ناڵیم هەزار ساڵ تەمەنت بێت، بەڵام دەڵێم هەزاران خۆشی بێتە رێگات تەمەن درێژ و سەرفرازو تەندروست بیت مرۆڤی باش و دووباره له‌دایكبوونت پیرۆز بێت".
نێرگز قادر، له ساڵی 2010ه‌وه له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی كه‌ركوك پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌كێكه له‌و پێشكه‌شكارانه‌ی زۆرترین بینه‌ری هه‌یه و خوێندکاری کۆلێژی یاسایە.
هــ. ر
PM:06:53:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 11372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت