به‌هۆی باران و ره‌شه‌باوه ئاگرێك له ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌ی بێجی كه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له ده‌وروبه‌ری پاڵاوگه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئاگرێك كه‌وته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكرد كه هۆكاره‌كه باران و ره‌شه‌بای ناوچه‌كه بووه.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه باران و ره‌شه‌با بوه‌ته‌هۆی بچڕانی وایه‌ری كاره‌با له نزیك پاڵاوگه‌ی بێجی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ههربهوهۆیشهوه ئاگره له پوش و پاوانی ده‌روبه‌ری پاڵاوگه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه 7 تیمی به‌رگریی شارستانی چونه‌ته شوێنه‌كه و به‌شدارییان له كوژاندنه‌وه‌ی پوش و پاوانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی په‌رژینی پاڵاوگه‌كه كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی ئابی 2019ه‌وه، بارانێكی به‌لێزمه و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سه‌لاحه‌دینی گرتوه‌ته‌وه.
PM:08:03:13/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت