له به‌غدا كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قییه‌وه
وێستگه نیوز – له بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌قه‌ر له باشووری به‌غدای پایته‌ختی عیراق كۆگایه‌كی چه‌ك ته‌قییه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئاب كۆگایه‌كی چه‌كی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك لیوای حه‌وتی پۆلیسی فیدڕاڵی له پشت بنكه‌ی سكانیا له‌سه‌ر رێگای نێوان به‌غدا و حیلـلـه ته‌قییه‌وه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان و به‌رگری شارستانی روویانكردهوه ناوچه‌كه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه.
PM:07:47:12/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت