محەمەد بن سەلمان لە کۆریای باشوور 12 گرێبەستی گهورهی واژۆکرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگە نیوز ـ
لە میانەی سەردانەکەی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ کۆریای باشوور و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، کۆمپانیای نیشتمانی سعودیە ناسراو بە ئارامکۆ 12 گرێبەستی گەورەی بە بڕی ههشت ملیار دۆلار لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە واژۆکرد.
گەورەترین گرێبەستی ئارامکۆ لەگەڵ سێیەم گەورە پاڵاوگەی کۆریای باشوورە بە گوژمەی شهش ملیار دۆلار کە بۆ دروستکردنی پاڵاوگە و کارگەی پێترۆکیمیاییە لە سعودیە.
یەکێکی دیکە لەو گرێبەستانە، گرێبەستی ئارامکۆیە لەگەڵ کۆمپانیای پیشەسازی قورسی هیوندای بۆ درووستکردنی چەندین کارگەی گەورە لە سعودیە.
هەروەها ئارامکۆ و هیوندای لەسەر درووستکردنی کەشتی گەورە بە هاوبەشی رێککەوتوون. سعودیە بڕیاریداوە نەوتی زیاتر بە کۆریای باشوور بفرۆشێت ، دوای ئەوەی کە هەناردەی نەوتی ئێران بە هۆی گەمارۆکانەوە بۆ کۆریای باشوور بە تەواوی وەستاوە.
هــ. ر
AM:11:08:27/06/2019
ئهم بابهته 2352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت