به‌ ڤیدیۆ.. لە ژێرچاودێری سەدان سەرباز و پاسەوان بن سەلمان سەردانی کەعبە دەکات

‌محەممەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیە

وێستگەنیوز ـ
محەممەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیە سەردانی کەعبەی کرد و لەلایەن سەدان سەرباز و پاسەوابەوە پارێزگاریی لێکرا.


بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە رۆژی سێشەممە 12ی شوباتی 2019،  محممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە لە شاری مەککەی پیرۆز سەردانی کەعبە "ماڵی خودا" ی کردوە، لەو سەردانەدا لەلایەن سەدان سەرباز و هێزی ئەمنی و پاسەوانی تایبەتەوە بازنەیەکی پاراستن بەدەوریدا دروستکراوە بۆ پاراستنی.

لەو سەردانەی محەممەد بن سەلماندا رێگە بە هیچکەسی دیکە نەدراوە جگە لەو شاندە یاوەرەی لەگەڵ سەلمان بون کە سەردانی کەعبە بکات، یان مەراسیمە ئاینییەکان وەک رۆژانی ئاسایی ئەنجام بدەن، ئەویش بەبیانوی خراپی رەوشی ئەمنی.

بن سەلمان لەسەردانەکەیە چووەتە ناو کەعبە و بەگوێرەی هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی چووەتە سەر سەربانی کەعبە و هەروەها کارەکانی پڕۆسەی فراوانکردنی کەعبەی بەسەرکردووەتەوە.

ئەوەی جێگای سەرنج بووە لەلای بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەو ژمارە زۆرەی پاسەوان و هێزی تایبەت بوە لەگەڵ بن سەلمان.


AM:09:43:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 6844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو